بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، موحسێنی ئێژەیی لە کۆنگرەی نێودەوڵەتی داگیر کردنی فەلەستین لە ڕوانگەی مافی نێودەوڵەتییەوە وتی: ئیسرائیل لە ساڵی 1948 ەوە تا ئەمڕۆ هەر جەنایەتێک کە توانیویە، ئەنجامی داوە، بۆچی پاڵپشتەکانی ئەو ڕژێمە نابێت ئەمڕۆ تاوان بدەن و لێپرسینەوە بکرێن.
موحسێنی ئێژەیی زیادی کرد: ئەمڕۆ ئەمریکا و ئیسرائیل خراپترین جەنایەت و کۆمەڵکوژییەکان دەکەن و هەر پاگەندەی ئاڵاهەڵگری مافی مرۆڤیش دەکەن.
ناوبراو وتیشی: کەمترین کارێک کە وڵاتانی ئیسلامی دەتوانن ئەنجامی بدەن داخستنی پێوەندییەکانیان لەگەڵ ئیسرائیلە.
Your Comment